سۆران.. ڕێكخراوێكی ئەڵمانی هەلیكار بۆ دەرچوانی كۆلێژ و پەیمانگەكان دەڕەخسێنێت
شەوقی عەزیز، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە و جێگری بەڕێوەبەری كار و راهێنانی پیشەیی سۆران، رايگەیاند: "ئێستا بە هاوكاریی رێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی لە رێگەی پاسێكی گەڕۆكەوە دەستمان کردووە بە تۆماركردنی ناوی بێكارانی دەڤەری سۆران، بەتایبەتیش دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان، كە تا ئێستا بە سەدان كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە و بەردەوامیش دەبین، هەروەها جگەلە شاری سۆران، بێكارانی شار و شارۆچكەكانی دیكەی دەوروبەر تۆمار دەكرێن".
ئاماژەشی بەوە دا، ئامانج لە تۆماركردنی ناوی بێكاران ئەوەیە، كە ئایا ئەم رێكخراوە چۆن بتوانێت هەلی كاریان بۆ بدۆزێتەوە و بەپێی تایبەتمەندیی كەسەكە لەمەودوا بخرێنە سەر كارێكەوە.
باسنيوز
