لە ئیلام سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئیلام بەڕێوە چووە.
بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.4.18 حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ئیلام بەڕێوە چوو.
ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠١٨ دا لانیکەم ٧٠ هاووڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٦٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوان لەو وڵاتە بووە لەو ساڵەدا.
باسنیووز
