د. به‌شیر حه‌داد لە گردبوونه‌وه‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستاندا له شاری به‌غدا به‌شداریی کرد
وێڕای بەرزنرخاندنی گردبوونەوەکەیان، د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوپاسی جووتیاره‌كانی كرد كه به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه گردبوونه‌وه‌كه‌یان بەڕێوە بردووە بۆ داواكردنی مافی ڕه‌وای خۆیان كه خه‌رجكردنی شایسته دارایییه‌كانیانه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
د. به‌شیر حه‌داد به یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌شداریی لە گردبوونه‌وه‌ی جووتیاره‌كانی کوردستاندا كرد و له‌گه‌ڵیان وه‌ستا و ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگیان كه داواكارییه‌كانیان ڕه‌وایه و چه‌ندن ساڵه چاوه‌ڕوانن.
له وته‌یه‌كیشدا د. به‌شیر حه‌داد به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ دان کە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا شایسته دارایییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكه‌ن.
kdp-
