سەرۆکی پارتێکی تورکمانی: جگە لە پارتی هەموو حزبەکان تەنیا پۆستی خۆیان بەلاوە گرنگە

سەرۆکی پارتێکی تورکمانی: جگە لە پارتی هەموو حزبەکان تەنیا پۆستی خۆیان بەلاوە گرنگە
سەرۆکی پارتێکی تورکمانی ئاشکرای کرد کە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرجەم حزبەکان ”تەنیا پۆستی خۆیان بەلاوە گرنگە“، لە کاتێکدا پارتی پۆستی خۆیشی بە پێکهاتەکانی دیکە دەدات.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ڕايگەیاند، تائێستا، پارتی ڕژدە لەسەر بەشداریکردنی پێکهاتەی تورکمان لە حکوومەت و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا. گوتیشی: ”بەداخەوە ئەوەی لە دانوستانەکاندا دەیبینین، جگە لە پارتی، هەموو حزبەکان تەنیا بۆ خۆیان هەوڵ دەدەن و دەیانەوێت پۆست بۆ خۆیان وەربگرن، گرنگی بە پێکهاتەکان نادەن“.

ڕوونیشی کردەوە: ”ئێمە وەک پێکهاتەی تورکمان، داوای پۆستێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانمان کرد، بەخۆشحاڵییەوە ئێستا پۆستێکمان هەیە، لە کابینەی نوێی حکوومەتیشدا بەڵێن بە پێکهاتەکان دراوە کە پلە و پۆستیان پێ بدرێت“. بۆیە ئێستا ئەوان چاوەڕوانن کە بزانن پارتی چ پۆستێکیان پێ دەدات.











باسنيوز
Top