لە سنووری پیرانشار سێ کۆڵبەر لە سەرما ڕەق هەڵاتن

لە سنووری پیرانشار سێ کۆڵبەر لە سەرما ڕەق هەڵاتن
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی پیرانشار بە هۆی سەرما و سؤلەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئێوارەی سێشەممە 2019.4.16 کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی "کانی خودا"ی سەر بە پیرانشار لە سەرمادا ڕەقیان بردووەتەوە و گیانیان لەدەست داوە.

ناو و ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە بریتییە لە "حوسێن شەمع‌زادە خەڵکی ئاوایی کانی ئەشكەوتی پیرانشار، سیروان کوڕی محەمەد مام ئەوڵا، خەڵکی ئاوایی "مووساڵان"ی سەرەدشت"، یووسف دەستووری کوڕی باقی، خەڵکی ئاوایی "شیناوێ"ی پیرانشار".

تەرمی ئەم سی کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە خەڵکی توانیان دوو کۆڵبەری دیکە رزگار بکەن و ئێستا لەژێر چاوەدێری پزیشکیدان.










باسنيوز
Top