كەركووك.. مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/4/2019، بەپێی ڕاگەیاندراوێكی بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی پۆلیسی فیدداڵیی عێراق، تێدا هاتووە پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی "خەردات"ی سەر بە پارێزگای كەركووك، دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گرت.
راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "مۆڵگەكەدا 14 بۆمبی چێندراوی تێدا بووە، لەگەڵ ژمارەیەك ڕاستە (مستەرە) كە هەر بۆ تەقینەوە بەكار دەهێنرێت".
باسنيوز
