كەركووك.. مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیرا

كەركووك.. مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیرا
لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەست بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گیراوە كە بڕێكی زۆر بۆمبی چێندراوی تێدا بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/4/2019، بەپێی ڕاگەیاندراوێكی بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی پۆلیسی فیدداڵیی عێراق، تێدا هاتووە پۆلیسی فیدراڵی لە ناوچەی "خەردات"ی سەر بە پارێزگای كەركووك، دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گرت.

راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "مۆڵگەكەدا 14 بۆمبی چێندراوی تێدا بووە، لەگەڵ ژمارەیەك ڕاستە (مستەرە) كە هەر بۆ تەقینەوە بەكار دەهێنرێت".












باسنيوز
Top