دادگای فیدڕالی کورسیی پەرلەمانتارێک دەداتە کاندیدێکی دیکە
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-4-2019، یونادم یوسف کەنا، سەرکردەیەکی مەسیحییەکان بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق بڕیاری داوە کورسیی کۆتای مەسیحییەکانی بەغدا، بداتە ئەو.
بەو بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕالی، بورهانەدین ئیسحاق لە پەرلەمان نامێنێت و کورسییەکەی دەدرێتە یونادم یوسف کەنا.
یونادم یوسف کەنا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو بڕیارە دوای سکاڵای ئەو هاتووە و بڕیارەکەش کۆتاییە و ناتوانرێ تانەی لێ بدرێت.
باسنيوز
