لە کەلار کەسێک بەھۆی خراپ بەکارھێنانی مۆبایل دەستگیر کرا

لە کەلار کەسێک بەھۆی خراپ بەکارھێنانی مۆبایل دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە کەلار کەسێک لەسەر خراپ بەکارھێنانی مۆبایل دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای سکاڵای ھاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی کەلار دژی ژمارەی مۆبایلێک کە بۆتە ھۆی بێزارکردنیان و ھەڕەشەیان لێ دەکات، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، بەیانیی ئەمڕۆ مەفرەزەکانی 104ی کەلار توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن".

ئاماژە بەوەش دراوە: "تۆمەتبارەکە دانیشتووی کەلارە، ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارھێنانی مۆبایل بەند کراوە.










باسنيوز
Top