هاوپه‌یمانان 3 پێشنیازیان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ـیان داوه‌ته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
له‌كاتێكدا هێزەکانی 70 و 80 لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن، له دوای تەواوبوونی شەڕی داعشه‌وه هاوپەیمانان کار بۆ رێکخستنەوە و هەیکەلیەتی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌ن، یەکێك لە خاڵەکانی چاکسازی ئەویە ئەو هێزانەی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن، بخرێنەوه ژێر چەتری ئه‌و وه‌زاره‌ته.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به رێكخراوی داعش، بە تایبەتیش ئەمریکا 3 پێشنیازی بۆ یەکگرتنی هێزەکانی 80 و 70 ئامادە کردووە.
له‌مباره‌شه‌وه قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆن ده‌ڵێت: ئه‌و 3 پێشنیازه‌یان ئاراسته‌ی هه‌ردوو هێزه‌كه كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و 3 بژارده‌یه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه لاریی له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه نییه، نزار مه‌لا عه‌بدولغه‌فار، په‌رله‌مانتاری ئه‌و حیزبه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: فراكسیۆنه‌كه‌یان پڕۆژه پێشنیازێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده ده‌كات و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكه‌ن.
پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردوە، خاڵەکانی پرۆژەکەش هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکرێن, له‌كاتێكیشدا هەوڵى زۆر دراوە بۆ یەکخستنه‌وه‌ی ئەو هێزانە, بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. هاوپەیمانانی شەری داعش‌یش هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بە په‌یكه‌ری وەزارەتی پێشمەرگە تەواوەتی بگۆڕن و سةرجةم هێزەکانی دەرەوەی وەزارەت, لە ژێر چەتری وەزارەت کۆبکەنەوە.
K24
