بازاڕی ئه‌ورووپا پێویستی به گازی سروشتیی كوردستانه و چه‌ند كۆمپانیایه‌كیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه
یەدەگی گازی سروشتیی كوردستان زیاتر لە سێ ترلیۆن مه‌تر سێجایە، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی باشه بۆ داهاتووی ناوچه‌كه و پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕی ئه‌ورووپا كه ئێستا به‌دوای به‌دیلدا ده‌گه‌رێت, جه‌نان جه‌بار بۆیا, ئه‌ندامی لێژنه‌ی وزه و سامانی سروشتیی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بازاڕی ئه‌ورووپا پێویستی به گازی سروشتیی كوردستان هه‌یه، ئێستا به‌دوای به‌دیلدا ده‌گه‌ڕێین ڕكابه‌رییه‌كی زۆریش له‌نێو كۆمپانیاكاندا هه‌یه بۆ به‌رهه‌می گازی سروشتی. ڕووسیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه ده‌یه‌وێت بێته پێشه‌وه و گازی سروشتیی كوردستان هه‌نارده بكات، ئه‌مه هێشتا ڕه‌نگ بێت وه‌ك پلانی خۆیان بێت، چونكه كۆمپانیاكانیان له كوردستان هه‌ن ئه‌گه‌ر هات و بیانه‌وێت گازی سروشتیی كوردستان هه‌نارده بكه‌ن ده‌بێ گفتوگۆی تازه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
جه‌نان جه‌بار گوتی: "دیار نییه هه‌رێمی كوردستان بازاڕی گازی سروشتیی ئه‌ورووپا پڕ ده‌كاته‌وه، یان نا، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان خۆی نابه‌ستێته‌وه به هیچ وڵاتێكه‌وه كه بیه‌وێت سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی كوردستان فه‌ڕز بكات، پێش هه‌موو شتێك كوردستان به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه، هه‌ریه‌كه له ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و توركیا و هه‌ر وڵاتێكی دیكه ده‌توانن داواكاریی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت".
جه‌نان جه‌بار ڕایشیگه‌یاند: "میکانیزمی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی به دوو شێوه ده‌بێت، به بۆڕی و به تانكه‌ر، شێوه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه له ڕێگای وێستگه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌بێت كه قۆناغ به قۆناغ ده‌ینێرێته ده‌ره‌وه، بۆیه هه‌ركاتێك گازی سروشتی له كوردستانه‌وه هه‌نارده بكرێت، ده‌بێ پێشوه‌خته ئه‌م پرسانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن و كارئاسانییان بۆ بكرێت."
جه‌نان جه‌بار ده‌شڵێت: "ڕه‌نگ بێت بازاڕی ئه‌ورووپاش خۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست بۆ ئەو پرسه ببات، بۆ نموونه، ڕه‌نگ بێت به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌نارده‌كردن له كوردستانه‌وه ئاسانتر بێت تا ئه‌وه‌ی ڕووسیا خۆی دابینی بكات، لەوانەیە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خۆی میکانیزم بدۆزێته‌وه، بۆ ئەوەی كه‌متر له‌سه‌ریان بكه‌وێت."
kdp-
