دوو رۆژه مێردمنداڵێكی دهۆك بێسه‌روشوێنه
مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له دهۆكه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتووه و په‌یوه‌ندی به كه‌سوكارییه‌وه پچڕاوه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
ئه‌و مێردمنداڵه ناوی هه‌كار عه‌لی عه‌بدوڵڵا كۆڤلییه و له دوێنێوه له ماڵ ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیاری كه‌سوكاری به‌ره‌و هه‌ولێر چووه.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا كوڤلی باوكی مێردمنداڵه‌كه داوا ده‌كات هه‌ر كه‌س زانیاری له باره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندییان پێوه بكات، یان په‌یوه‌ندی به بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه بكات.
هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه و سۆراغكردنی كوڕه‌كه‌ی.
ئاماژه‌شیكرد، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه. چاویان له هاوكاری و هیمه‌تی هه‌موو لایه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌كار.
k24-
