ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پارێزگارى نه‌ینه‌وا كرده‌وه
له كونگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى پارێزگارى نه‌ینه‌وا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "بەهۆی به‌تاڵبوونى پۆستى پارێزگارى نه‌ینه‌واوە دواى لادانی پاریزگار له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقەوە له 24-3-2019 و، بە پشتبه‌ستن به حوكمى بڕگه‌ى (5)ی به‌ندى (8)ى مادده‌ى (7)ی یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى نه‌به‌ستراو به هه‌رێمەوە، ژماره 21ى ساڵى 2008ى هه‌مواركراو، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌یەنێت، ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى پارێزگارى نه‌ینه‌وا له ڕۆژى دووشه‌ممه، ڕێکەوتی 15-4-2019ـوە تا كۆتاییى ده‌وامى فه‌رمیى ڕۆژى چوارشه‌ممه، ڕێکەوتی 24-4-2019 به‌پێى مه‌رجى دیاریكراو له مادده‌ى (25)ی یاساى باسكراودا كراوه ده‌بێت."
سه‌یدۆ، له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتیشى: "ئه‌وه‌ى له توانایدایه، ده‌توانێ له ماوه‌ى دیاریكراوی سه‌ره‌وەداC.V ى خۆى پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بكات."
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانى پاڵێوراوان بۆ پۆستى پارێزگاریش, سه‌یدۆ ڕوونی كرده‌وه: "پاڵێوراو بۆ پۆستى پارێزگارى نه‌ینه‌وا سه‌ره‌ڕاى مه‌رجه‌كانى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامەتیی ئه‌نجومه‌ن، پێویستە خاوه‌نی بڕوانامه‌ى زانكۆ بێت و تواناى به‌ڕێوەبردنى كارى ئیداریى هه‌بێت و شاره‌زاى كاره‌كه‌یشی بێت، بۆ ماوه‌ى 10 ساڵیش له ڕووى ئابوورى و كۆمەڵایه‌تى و ژینگه‌وە تواناى بەڕێوەبردنی پارێزگای هه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌و مه‌رجانه‌ى له مادده‌ى (7)ى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و قه‌زاكان، ژماره 12ى ساڵى 2008دا هاتوون."
ڕۆژی ٢٤ی مانگی ئادارى ئه‌مساڵ بە تۆمەتی گەندەڵی و ھەبوونی کەمتەرخەمی لە کارەکەیدا، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نەوفەل عاکۆبی، پارێزگاری نەینەوای لەسەر کارەکەی لادا
kdp-
