بەشیر حەداد: کاری جدی بۆ قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال دەکەین
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گوتارێکدا ڕای گەیاند: "ئێمە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان و بەتایبەتی لە لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی کاری جیدی لەسەر قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە دەکەین".
ڕاشی گەیاند: "بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەکی شەش کەسی بۆ قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالکراوان پێکهێندراوە کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقن، ئەم لێژنەیە بۆ بەدواداچوونی کەیسی ئەنفاڵ لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر خەتین بۆ هاوتاکردنی مووچە و گشت شایستە داراییەکان و دروستکردنی بیمەی تەندروستی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان."
د. بەشیر ئاماژەی بەوەش کرد: "لێرەوە لەبەردەم کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوانەوە بەڵێنی دەدەین کە یەک دڵۆ خوێنی هەر کوردێک کە لەپێناو ئازادیو مافی کورددا ڕژابێت بێت بە فێڕۆی نەدیەن و گەرمیانی ئاسا سازش لەسە یەک خاڵی کورد لە بەغدا نەدەین،".
باسنیوز
