گەرمیان یادی تاوانی ئەنفال دەكاتەوە

گەرمیان یادی تاوانی ئەنفال دەكاتەوە
ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال لە دەڤەری گەرمیان تێدەپەڕێت، خەڵكی ناوچەكەش بە ھاوكاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان، بە چەندین چالاكی یادی شەھیدبوونی كەسوكاریان دەكەنەوە.

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "لە مۆنۆمێنتی دێبنە لە ناحیەی رزگاری رێوڕەسمێك بۆ یادی 31 ساڵەی ئەنفال رێكخراوە، ژماریەكی بەرچاو لە خەڵكی گەرمیان و بەرپرسانی حكوومی و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان ئامادەی رێوڕەسمەكەن".

بێستون ژاڵی، وتەبێژی رێوڕەسمی یادی 31 ساڵەی ئەنفالكردنی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "یادی 31 ساڵەی ئەنفال لە سەرەتادا بە چەند چالاكییەكی ھونەری دەست پێدەكات و دواتر چەند چالاكی دیكە ئەنجامدەدرێن".

گوتیشی: "جگە لە بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی عێراق، شاندێكی كونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی بەشداری لە ساڵیادی ئەنفال دەكەن".









K24
Top