نێچیرڤان بارزانی: دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال بکاتەوە

 نێچیرڤان بارزانی: دەبێ دەوڵەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال بکاتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێ حکوومەت و دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارێتیی تاوانی ئەنفال لە ئەستۆ برن.



ئەمڕۆ یەکشەممە 14-4-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئەنفال، راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.



لە راگەیەندراوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، بۆ رێگرتن لە هەر هێرشێکی هاوشێوەی ئەنفال بۆ سەر گەلی کوردستان، ”نابێت قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان له‌بیر بكه‌ین“.



سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە بەرپرسیارێتیی حکوومەتی و دەوڵەتی عێراق لە تاوانی ئەنفال کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ساڕێژکردنی برینی ئەنفال و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان ”ده‌بێت كاری سەرەکیی دەوڵەت و حكوومه‌تی عێراق بێت، ئەمە بەرپرسییەکی ئەخلاقی و مێژووییە“.





باسنیوز
Top