دەزگای خێرخوازیی بارزانی: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی گەراندنەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-4-2019، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئەنفال، راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.
رژێمی بەعسی عێراق بە چەند قۆناخێک شاڵاوی ئەنفالی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجام دا، کە ئەو شاڵاوانە لە 14-4-1988 دەستیان پێ کرد و بوونە هۆی شەهیدکردنی زیاتر لە 182 ھەزار ھاووڵاتیی کوردستان بە تۆمەتی کورد بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڵێنی بە گەلی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان داوە، کە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و گەڕاندنەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بە سەردانی شاندێکی پارێزگای موسەننا بۆ لای سەرۆک مەسعود بارزانی کردووە، کە لە کۆبوونەوەکەیاندا، سەرۆک بارزانی داوای لە بەرپرسانی موسەننا کرد بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵی دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بدەن.
دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی:
31 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی گه‌رمیاندا تێده‌په‌ڕێت
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی: به‌جدی كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین
دوای تێپه‌ڕبوونی 31 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كه به‌هۆیه‌وه به‌سه‌دان هه‌زار خێزانی سیڤیلی ناوچه‌كە له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه زینده‌به‌چاڵكران. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و خێزانەكانیان، هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێت به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه جیاجیاكانی باشووری عێراق له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان و پشكنینی زیاتری ئه‌و ناوچانه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕاندنەوه‌ی رووفاتی ئەنفال كراوان.
له‌م یاده‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ كەمكردنەوەی مەینەتیەكانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌میشه پاڵپشت و دڵنه‌واییكاری كه‌سوكاری به‌جێماوی قوربانیانی ئه‌نفال ده‌بێت، له رێككه‌وتی (12/3/2019) شاندێكی ئیداری پارێزگای موسه‌ننا به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئه‌حمه‌د مه‌نفی) سه‌ردانی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه و له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی داوای له‌شاندی میوان كرد كە بە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەست بە پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین بۆ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سنووری پارێزگای موسه‌ننا بكه‌ن و دواتر شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پارێزگاری شاره‌كه رێككه‌وتن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سنووری ئه‌و پارێزگایه، لە ئەنجامی گەڕانەکاندا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا توانرا گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ بدۆزرێته‌وه كه پاشماوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌نفالكراوی كوردستانی تێدابوو.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌پێناو دۆزینه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان بۆ زێدی نیشتمان ئاماده‌یی نیشانده‌دات پاڵپشتی ته‌واوی تیمی تایبه‌ت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان به‌شێوه‌ی زانستی و سه‌رده‌میانه بكات و هەموو ئەركێك لە ئەستۆ بگرێت .
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
14/4/2019
باس‌نیوز
