نووسینی راچێته‌ی پزیشكی ده‌بێت بكرێته كۆمپیوته‌ری
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، به نووسراوی فه‌رمی، دوو بڕیاری له باره‌ی نووسینی راچێته پزیشكان ده‌ركرد و ماوه‌ی سێ مانگی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه كۆمپیوته‌ری.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، ده‌بێت راچێته‌ی پزیشكی، له سه‌رجه‌م نۆرینگه و سهرنتهر و نهخۆشنه تایبه‌ته‌كان بكرێته كۆمپیوته‌ری و ماوه‌ی سێ مانگیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره وه‌ك مۆڵه‌ت داوه‌ته پزیشكان و نۆرینگه‌كان.
هه‌ر به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكان، ده‌بێت له‌مه‌ودوا پزیشكان، ته‌نها ناوی زانستی ده‌رمانه‌كان بنووسن، نه‌ك ناوی بازرگانی، پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له 16ی 10ی 2018، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
k24-
