بێ سه‌روشوێنكراوانی ئێزيدی به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن

بێ سه‌روشوێنكراوانی ئێزيدی به‌ شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن
پەرلەمانی عێراق دوای پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی هاوشێوە بۆ قوربانیانی كوردانی ئێزیدی دەستی داعش ئامادە ده‌کات، بەگوێره‌ی پرۆژەکەی هەرێمی کوردستان, شەهیدانی ئێزدی هەمان ئیمتیازی مووچەی شەهیدی سەنگەر و دیلەکانیش ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیان دەبێت.

ناورەرۆکی پرۆژەکەی پەرلەمانی عێراقیش هەمان مافی بە ئێزیدیەکان داوە, بەڵام ئەوەی هەرێمی کوردستان نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لیژنەی کاروباری شەهیدان بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردی پرۆژەکە و ناوەرۆکی پرۆژەکەی پەرلەمانی عێراق دەکات, سەوسەن محەمەد، سه‌رۆكی لێژنه‌ی شەهیدان، جینۆساید و زیندانیانی سیاسیش دەڵێت: پیشوازی لە هەر پرۆژەیەك دەکەین كه‌ قەرەبووی ئێزدییەکان بکاتەوە.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی بۆ قوربانیان ناردووه‌تە پەرلەمان, به‌ڵام هێشتا پەسەند نەکراوە.

فوئاد تەها, گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ده‌ڵێت: بەگوێرەی بریارێکی حکوومەت, هەر كوردێكی ئێزیدی شەهید کرابێت و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە, هەمان مافی شەهید و ئەنفاکراوی کوردستانی دەبێت.

داعش لە سەرەتای داگیرکردنی پارێزگای نەینەوا هێرشی کردە سەر شنگال و گوندە ئێزدییەکان و بەشێك لە منداڵ و ژن و پیاويان شەهید کرد و لە گۆڕی بە کۆمەڵ شاردوويانەتەوە، چارەنوسی زیاتر لە 3 هەزاریان نادیارە, بەهۆی بوونی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەیان ئێزدیەکان زۆربەیان لە هەرێمی کوردستان ئاوارە بوون, نەتوانراوە شنگالیش بە تەواوەتی ئاوەدانبکرێتەوە.

k24-
Top