بەیانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کەلار کۆ دەبێتەوە
زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی له 31 ساڵه‌ی جینۆسایدی گهرمیانییهكاندا له شاری كه‌لار ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆ ده‌بێته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه سێ ته‌وه‌ر له خۆ ده‌گرێت".
كاكه ڕه‌زا گوتیشی: "له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌یی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا میوانداریی لێپرسراوانی ئیداریی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كرێت، ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌کە پێشنیار ده‌كات پڕۆژه‌كانی گه‌رمیان په‌ره‌یان پێ بدرێت و ئه‌و پڕۆژانه‌ی ته‌واو نه‌كراون به‌زووترین كات ته‌واو بكرێن، ته‌وه‌ری سێه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کە به زووترین كات كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ڕێگای كه‌لار_سلێمانی بكرێت كه له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه به ڕێگای مه‌رگ ناسراوە."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: "ته‌واوی بڕیار و پێشنیاره‌كانی به‌یانیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان كه به زووترین كات ده‌ست به كار له پڕۆژه‌كاندا بكرێت ".
زیاد كاكه ڕه‌زا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "پڕۆژه بۆ گه‌رمیان كراوه، به‌ڵام ده‌كرا ئیشی باشتر بۆ ئه‌و ناوچه بكرایه، به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌ت ساڵانی ڕابردوو، به‌تایبه‌ت سه‌ردانی گه‌رمیانی كردووه و پڕۆژه‌ی بۆ گه‌رمیان پێشكه‌ش كردووه".
kdp-
