نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس ده‌كات
له دیدارێكدا خاتوو هیدالگۆ جیا له ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان، باسی له به‌رنامه‌ی سه‌ركادانه‌كه‌ی كرد كه ده‌خوازن په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت و له بواره‌كانی وزه‌ی پاك، كولتوور، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازییان له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌رگریی پێشمه‌رگه له ئاسایشی هه‌موو جیهان و به‌ها جیهانییه هاوبه‌شه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی و ئاشتی و ته‌بایی و هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی خاتوو هیدالگۆ، سوپاسی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له شه‌ڕی داعشدا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، چونكه بێ ئه‌و هاوكارییه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌ده‌هات و له‌ناوبردنی فكری داعشی به پێویستیی ئه‌م قۆناغه زانی، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆک ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای كرد كه دوای ڕووداو و كێشه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له ڕووی سیاسییه‌وه پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ده‌رگا سیاسییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمدا كرده‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ.
به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان شانازی به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی ده‌كات و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م كولتووره ده‌پارێزن و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نه‌كان کرد که هه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ولێر کرایه‌وه.
به‌ڕێزیان ڕوونی كرده‌وه كه دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا و باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و باشتربوونی دۆخی ژیان و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ك وزه‌ی پاك و پاراستنی ژینگه و فراوانكردنی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان كار بكه‌ین و سوپاسی فه‌ره‌نسای كرد كه له‌م بوارانه‌دا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ك سوپاسی كردن بۆ گرنگیدانیان به قوتابخانه و ئاواره و په‌نابه‌ران.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی دیکه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.
kdp-
