شاندێکی ئەوقاف سەردانی ئەمریکا دەکات

 شاندێکی ئەوقاف سەردانی ئەمریکا دەکات
شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکات.



بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف بە وەکالەت لە ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک سیناتۆر و کۆنگرێسمانی ئەمریکی کۆ بووەتەوە.



هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شاندەکە، کە خالید جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەحسینییەکان لە وەزارەت ئەندامی شاندەکەیە، بە بانگهێشتی فەرمی سەردانی ئەمریکای کردووە.



تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی شاندی وەزارەتی ئەوقاف و بەرپرسانی ئەمریکا، رەوشی پێکەوەژیانی ئاینیی و نەتەوەییە لە کوردستان، کە پێچەوانەی هەموو وڵاتانی ناوچەکە، لە کوردستان ئەندامان و پەیڕەوانی هەموو نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان بە ئاشتییانە بە یەکەوە دەژین و بەشداریی خۆشیی و ناوخۆشییەکانی یەکتر دەکەن.



لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە بەرپرسانی ئەمریکا ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانیان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پێکەوەژیانی ئاینی کردووە.



باسنیوز
Top