سلێمانی.. به‌ ھۆی داڕمانی زەوی كرێكارێك گیانی لە دەست دا

سلێمانی.. به‌ ھۆی داڕمانی زەوی كرێكارێك گیانی لە دەست دا

لە ئەنجامی داڕمانی زەوی لە دەوروبەری بینایەیه‌ك، كرێكارێك گیانی لە دەست دا و كرێكارێكی دیكەش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ 11/4/2019، لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەیه‌ك، دوو كرێكار كە لەو بینایە كاریان دەكرد، كەوتوونەتە ژێر گڵ و دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لاشەی هەردوو كرێكارەكە دەرهێنرانەوە، كە یەكێكیان بە ناوی (م ، ع ،ع) بە ڕەگەز سووری لەدایكبووی 1979ی دانیشتووی گەڕەكی خەبات لە شاری سلێمانی، گیانی لە دەست داوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش بە ناوی ( م ، ع ، ع) بە ڕەگەز عەرەب لەدایكبووی 1992، دانیشتووی گەڕەكی كانی سپیكە لە شاری سلێمانی، بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆشه‌وە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".


k24-
Top