به‌سام عه‌لی: له سنووری لقی 12 پێنج لیژنەی ناوچه‌ی نوێمان كرده‌وه
پارتی دیموكراتی كوردستان له دواترین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی زیادی كردبوو، به‌رده‌وامیش پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی له سنورهكەدا بەرەو فراوانبوون دەچێت."
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك بارودۆخی نهخوازراوەوە كه له سنووره‌كه‌دا هه‌بوو به‌شێك له لیژنەی ناوچه‌كان دەمج كران كه پێشتر 11 لیژنه‌ی ناوچه له سنووری لقی 12 پارتیمان هه‌بووه".
به‌سام عه‌لی گوتی: "ئێستا لقی 12 و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی_هه‌ڵه‌بجه به‌پێویستیان زانی لیژنه‌ی ناوچه‌كان بكرێنه‌وه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قایده‌ی ڕێكخستنمان و لێپرسینه‌وه له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانمان و خزمه‌ت به سنووره‌كه به‌گشتی".
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌زیادكردنی لیژنەی ناوچه‌كانی و دانانی كادیری جه‌ماوه‌ری و پێشكه‌وتوو هه‌وڵ ده‌دات زیاتر بڕواته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه كه ئێستا هاووڵاتییان زیاتر ڕوو له پارتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و كوردستانێكی به‌هێزیان بۆ بنیات بنێت."
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "هه‌ریه‌كه له لیژنەی ناوچه‌كانی هه‌ورامان، سیروان، زه‌ڕاین، سوورێن و شلێر به‌رپرسی ناوچه‌یان بۆ دیاری كراوه و بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌رچووه، ئه‌و شوێنانه‌ی دروست ده‌بن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی_هه‌ڵه‌بجه و به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی پێمان ده‌گات بۆشاییەکان پڕ ده‌كه‌ینه‌وه له ناوچه‌كاندا".
پارتی له ههڵهبژاردنهكانی 30ی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان له سنووری لقی 12 نزیكه‌ی 14 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا كه له به‌شێك له ناحیه‌كان یه‌كه‌م، یان دووه‌م بووە. ئەمەش به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی 5ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگی بەڕێژهیهكی به‌رچاو زیادی كردبوو.
kdp-
