ساڵح موسلیم داوایەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات
ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، تورکیا هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هەموو رۆژئاوای کوردستان بە تیرۆریست ناو دەبات.
ساڵح مولیم داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکا تێڕوانینی خۆیان بەرامبەر هەسەدە و رۆژئاوای کوردستان بگۆڕن بۆ ئەوەی دانوستاندن لە نێوانیان دروست بێت.
پێشتریش مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاندبوو، دوو مەرجیان هەیە بۆ دانوستاندن لەگەڵ تورکیا، کە بریتین لە؛
- دەرچوونی هێزەکانی تورکیا لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
- کۆتاییهێنانی تورکیا بە هەڕەشەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.
باسنيوز
