ساڵح موسلیم داوایەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات

ساڵح موسلیم داوایەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات
سەرکردەیەکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەئەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کودستان (پەکەکە) داوا داوایەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات.

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، تورکیا هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هەموو رۆژئاوای کوردستان بە تیرۆریست ناو دەبات.

ساڵح مولیم داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکا تێڕوانینی خۆیان بەرامبەر هەسەدە و رۆژئاوای کوردستان بگۆڕن بۆ ئەوەی دانوستاندن لە نێوانیان دروست بێت.

پێشتریش مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاندبوو، دوو مەرجیان هەیە بۆ دانوستاندن لەگەڵ تورکیا، کە بریتین لە؛



- دەرچوونی هێزەکانی تورکیا لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.

- کۆتاییهێنانی تورکیا بە هەڕەشەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا.


هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.









باسنيوز
Top