لەسەر پۆستی پارێزگاری نەینەوا 70 کەس لە کێبڕکێ دان
عەلی خەلیل بیتکاری، بەرپرسی لقی 14ی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند، دوای دادگاییکردنی پارێزگاری نەینەوا و ستافەکەی کە ناویان ھاتووە، ئەوان تانەیان لە بڕیاری دادگا داوە، رۆژی ٧ی نیسان تانەکان کۆتایی ھاتووە، لەو بەروارەشەوە مانگێک لەبەردەم دادگای ئیدارییە بۆ وەڵامدانەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژێک پاش تانەدان بۆ ماوەی مانگێک، ناتواندرێت دەرگای کاندیدکردنی کەسانی نوێ بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا بە فەرمی دیاری بکرێت، بەڵام 70 کەس سیڤییان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری نەینەوا پێشکەش کردووە، نازانین چانسی کامیانە؟“.
ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان نەیشاردەوە کە ئەوان هیوایان بەوە هەیە، بە دانانی پارێزگاری تازە و ستافی نوێی ئیدارەی نەینەوا، دۆخی شارەکە و سنووری پارێزگاکەش بەرەو باشتر بچێت.
باسنيوز
