زانیاریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كاره‌بای نیشتمانی
ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "له‌ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی قه‌یرانی دارایی گرفت بۆ كاره‌بای كوردستان دروستبوو، وه‌ك پلانیش له‌ماوه‌ی رابردوو ئێمه توانیمان ژێرخانی كاره‌بای هه‌رێم له فه‌وتان رزگاربكه‌ین، و خۆشبه‌ختانه توانیومانه به‌پێی خۆمانه‌وه بوه‌ستین، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چاكسازییه‌ی كردمان".
گوتیشی: "ئاراسته‌ی دووه‌م ئه‌و وێستگانه‌ی کە به‌هۆی قه‌یرانه‌وه وه‌ستابوون و بوودجه و پاره‌ی زۆری ده‌ویست، پلانمان دانا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ زیادكردنی تانكی گاز كه له‌مانگی 10ی ساڵی پار 400 مێگاوات كاره‌با زیادی كرد و پلانهكانیشمان به‌رده‌وامه بۆ پسپۆری كاره‌با و گازی سروشتی".
ڕوونیشیکردەوە، وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌گه‌ڵ زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌باش كاری كردووه بۆ ئەوەی به‌ر به‌خواستی كاره‌با بگرێت، له‌رێگای دانانی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه كه ده‌ستی پێكردووه و ده‌مانه‌وێت له‌رێگای ئه‌م پرۆژه‌وه كڕین و فرۆشتن رێكبخرێته‌وه و بتوانین داتا‌و زانیاریی باش له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه كۆبكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پێوه‌ری زیره‌ك چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه له هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی دانراوه تا له‌رێگای ئه‌و پێوه‌ره‌وه سیتسه‌می كاره‌با رێكبخه‌ینه‌وه و هەروەها گوتیشی: "ئێستا 3600 مێگاوات كاره‌بامان تێپه‌راندووه و خۆشبەختانە پێویستیمان به 4500 مێگاواته كه ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره".
باسنيوز
