مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه ئاشكرا ده‌كات، كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌كانیان خه‌رج بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند، رۆژی یەکشەمە ٢٠١٩/٤/۱٤ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی دادوەری خەرج دەکرێت.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، 11ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019، مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت.
گوتیشی: مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ توێژی زیندانییه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا 20ی مانگ مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكرێت.
K24-
