پێشانگای بیرەوەرییەکانی لم لە پەرلەمانی کوردستان کرایەوە
سەنگەر حەسەن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشانگاکە ڕايگەیاند: "ئەم پێشانگایە پێشانگایەکی هونەری هاوچەرخە و گوزارشتە لە کارەساتی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە ساڵی ١٩٨٨، پێشانگای بیرەوەرییەکانی لم ١٤ بەرهەمی تێدا نمایش کراوە، کە ١٠ دانەیان بە شێوەی تابلۆیە و چواریان ئیشی دەرەوەیە".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشانگاکە ڕای گەیاند، ئامانج لە هێنانی ئەم پێشانگایە بۆ ناو پەرلەمانی کوردستان، لەلایەک ئێرە شوێنی یاسادانانە، بۆ ئەوەی زیاتر و وردتر کار لەسەر بابەتی جینۆسایدی کورد بکەن، لەلایەکی دیکەش هۆڵێکی گەلەری گەورەمان لە هەولێردا نییە تا ئەم کارانەی تێدا نمایش بکرێن.
ئەوەشی خستە ڕوو کە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان یارمەتیدەرێکی سەرەکی بوون بۆ ئەوەی پێشانگاکە بۆ ناو پەرلەمانی کوردستان بهێنرێت.
سەنگەر ئاشکراشی کرد "بۆ ماوەی مانگێک پێشانگاکە لەناو پەرلەماندا بەردەوام دەبێت، واتە تاکوو ١\٥\٢٠١٩ و دواتر دەبرێتە دەرەوە و بۆ شارەکانی دیکە".
باسنيوز
