لە زانکۆی هه‌ڵه‌بجه 16 بوووک و زاوا بەکۆمەڵ هاوسەرگیرییان کرد
د. ئیدریس كه‌ریم، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند: "به‌مه‌ستی گرنگیدان به پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2019.4.10 ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به كۆمه‌ڵمان بۆ (16) بووك و زاوای ده‌ڤه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستانن ڕێک خستووە".
گوتیشی: "جلوبه‌رگی هاوشیوه‌مان بۆ تێكڕای بووك و زاواكان دابین كراوه و چه‌ند دیارییه‌كی دیكه‌شیان پیشكه‌ش كرا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌ك بێت وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می بونیادنانی به‌ردی بناغه‌ی ژیانیان".
باسنيوز
