لێژنەیەک بۆ ھاوتاکردنی مووچەی شەھیدانی کوردستان لەگەڵ عێراق پێک دەھێنرێت

لێژنەیەک بۆ ھاوتاکردنی مووچەی شەھیدانی کوردستان لەگەڵ عێراق پێک دەھێنرێت
بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ بەغدا بەردەوام لەسەر ھێڵن بۆ ئەوەی پرسی مووچەی شەھیدانی کوردستان ھاوتای بەغدا بکرێت، بۆ ئەمەش پێویستی بە چەند ڕێکارێکە یەکێک لەوانەش ھەمواری یاساکانە.

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "شاندی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەبەغدا گەڕایەوە، بۆ ئەوەی مووچە و ئیمتیازی شەھیدانی کوردستان ھاوتای عێراق بکرێت، ھەوڵەکانمان بەردەوامییان ھەیە، یەکێک لەوانە ھەمواری یاسای دەوێت، بۆیە بڕیار دراوە کە ھەماھەنگیی زیاتر لەو بارەوە بکرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو، کە لێژنەیەک لەوبارەیەوە پێک ھێنراوە، ھەوڵەکان لەنێوانیشیان بەردەوام دەبێت.










باسنيوز
Top