وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانوو دوا دەخرێت
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە، لێژنەی دارایی پەرلەمان کۆ بووەتەوە و راپۆرتێکی پێشکەشی وەزارەتی دارایی کردووە و داوای کردووە لەکاتی وەرگرتنەوەی پێشینەکان، هاووڵاتییان زەرەرمەند نەبن.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی هەروەها رایگەیاندووە، وەزیری دارایی ”بەڵێنی داوە“ وەرگرتنەوەی پێشینەکان بۆ ماوەیەک دوا بخات یان هەر هیچ نەبێ، بۆ دوای مانگی رەمەزان دوا بخرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی داوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، لە راپۆرتێکدا، کە پێشکەشی دەستەی دەستپاکییان کردووە، داوایان کردووە مووچە دواکەوتووەکان و پاشەکەوتکراوەکان بگەڕێندرێتەوە و ”مانگانە بڕێک لەو پارەیەی لای حکوومەتە بچێتە سەر ھەژمارە بانکییەکانی مووچەخۆران“.
باسنیوز
