ئەمڕۆ دەست بە دروستكردنی شەقامی ١٥٠مەتریی ھەولێر كرا
كرمانج دەشتەكی، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی شەقامی بازنەیی ١٥٠مەتریی شاری ھەولێر كرا، كە لە قۆناغی یەكەمدا شەقامی ١٥٠ مەتری لە رێگەی بەحركە تا شەقامی پیرمام و لەوێشەوە بۆ شەقامی كۆیە جێبەجێ دەكرێت، دواتر بە دەوری شاری ھەولێردا دەچێت تا كۆتایی دێت".
كرمانج دەشتەكی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر پڕۆژەیەكی ستراتیژیی گرینگە، چونكە درێژییەكەی ٧٠ كیلۆمەترە و زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری ھەولێر بە سەنتەری شارەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوەش سیمایەكی جوانتر بە پایتەخت دەبەخشێت و ئاسانكاریی زۆر بۆ ھاووڵاتیان و شوفێران دەكرێت لە ھاتوچۆكردن".
جێی ئاماژەیە، پێشتر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەی شەقامی ١٢٠ مەتریی خێرای جێبەجێ كرد و ئێستا لە دواقۆناغدایە.
kdp-
