ڕوشدی: لە کابینەی نوێدا پارتی کەسانی نوێ بۆ وەزارەتەکانی پشکی خۆی دیاری دەکات

ڕوشدی: لە کابینەی نوێدا پارتی کەسانی نوێ بۆ وەزارەتەکانی پشکی خۆی دیاری دەکات
ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کابینەی نوێدا کەسانی نوێ بۆ پۆستی وەزارەتەکانی پشکی خۆی دیاری دەکات و لە نێویاندا گەنج و ئافرەتیش دەبێت.

ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، عارف ڕوشدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا پارتی دیموکراتی کوردستان کەسانی نوێ بۆ وەزارەتەکانی پشکی خۆی دیاری دەکات و دەیھێنێتە پێشەوە و گۆڕانکاری لە وەزیرەکان دەکات، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە بڕوای تەواوی بە گۆڕانکارییەکان ھەیە."

عارف ڕوشدی گوتیشی: "ھەر لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا پارتی دیموکراتی کوردستان شوێنی گەنج و ئافرەتانیش دەکاتەوە، چونکە گەنج و ئافرەت نیشانەی پێشکەوتنی کۆمەڵگان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش متمانەی بەوە ھەیە، بۆیە گرنگیاین پێ دەدات."

ڕوشدی باسی لەوەش کرد: "پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە گرنگیی بە گەنج و ئافرەت داوە و بەشداریکردنی ئەوانیش لە حکوومەت بەردەوام بەرەو پێشەوە دەچێت و ڕێژەیان زیاتر دەبێت.
kdp-
Top