ڕوشدی: لە کابینەی نوێدا پارتی کەسانی نوێ بۆ وەزارەتەکانی پشکی خۆی دیاری دەکات
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، عارف ڕوشدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا پارتی دیموکراتی کوردستان کەسانی نوێ بۆ وەزارەتەکانی پشکی خۆی دیاری دەکات و دەیھێنێتە پێشەوە و گۆڕانکاری لە وەزیرەکان دەکات، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە بڕوای تەواوی بە گۆڕانکارییەکان ھەیە."
عارف ڕوشدی گوتیشی: "ھەر لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا پارتی دیموکراتی کوردستان شوێنی گەنج و ئافرەتانیش دەکاتەوە، چونکە گەنج و ئافرەت نیشانەی پێشکەوتنی کۆمەڵگان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش متمانەی بەوە ھەیە، بۆیە گرنگیاین پێ دەدات."
ڕوشدی باسی لەوەش کرد: "پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە گرنگیی بە گەنج و ئافرەت داوە و بەشداریکردنی ئەوانیش لە حکوومەت بەردەوام بەرەو پێشەوە دەچێت و ڕێژەیان زیاتر دەبێت.
kdp-
