"پێشنەی خانووبەرە و هاوسەرگیری تا دوای مانگی ڕەمەزان لە هاووڵاتیان وەرناگێرێتەوە
لیزا فەلەکەدین گوتیشی: "لە دانیشتنی سێیەم هیچ پێشنیازێک لە فڕاکسیۆنەکان و پەرلەمانتاران وەرناگیرێـت، چونکە لە خوێندنەوەی دووەمدا پێشنیاز و خاڵەکان خراونەتە ڕوو، بۆیە لە خوێندنەوەی سێیەمی پڕۆژەکەدا کە وا بڕیارە سبەی بکرێـت، هەشت ماددەی پڕۆژەیاساکە دەنگیان لەسەر دەدرێت. پێـشنیارەکان دەخرێنە ڕوو، کام پێشنیار دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا لە پڕۆژەیاساکەدا جێگیر دەکرێـت و دەبێتە یاسای هەموارکراوی سەرۆکایەتیی هەرێم."
لیـزا فەلەکەدین دەشڵێت: "فراکسیۆنی پارتی و دوانزە فراکسیۆنی تر کار لەسەر ئەوە دەکەن دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم وەک خۆی بمێنێتەوە و پەسەند بکرێـت، کۆدەنگییەکی باش لەسەر ئەم پرسە بەدی دەکرێـت، چاوەڕوان دەکرێـت بە سەرکەوتوویی پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێـت."
لیـزا فەلەکەدین ئاماژەی بەوەش کرد: "لە کۆبووەی لیژنەی داراییی پەرلەماندا لەسەر وەرگرتنەوەی پێشینەی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگیری لە هاووڵاتیان ڕاپۆرتیان پێشکەش بە وەزارەتی دارایی کردووە و، وەزیری دارایی بەڵێنی پێ داون وەرگرتنەوەی پێشینەکان بۆ ماوەیەک، یاخود بۆ دوای مانگی ڕەمەزان دوا بخرێـت و لە هاووڵاتیان وەرناگیرێتەوە تاکو ڕەوشی داراییی مووچەخۆران باشتر بێـت، هاوکات لە کاتی وەرگرتنەوەیدا بە باشترین شێوە هەوڵ دەدەن هاووڵاتیان زەرەرمەند نەبن، بەڵکو هەردوولا سوودمەند بن."
لیـزا فەلەکەدین ڕوونیشی کردەوە: "لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەسەر ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکی باسیان لەوە کردووە، لە ڕێگای هەژماری بانکییەوە مووچە دواکەوتووەکانی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان بگەڕێندرێتەوە، واتا مانگانە بڕێک لەو پارەیەی لای حکوومەتە بچێتە سەر هەژمارە بانکییەکانی مووچەخۆران، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەوڵ و پێوەندیدان بۆ ئەوەی ئەم کارە بۆ هەردوولا سوودبەخش بێت."
kdp-
