بەغدا بڕیاریدا پشکنینی دەرمان لە تاقیگەی هەرێمی کوردستان دانپێدانراو بێت
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تێیدا لە خاڵی پێنجەمی نووسراوەکەدا بڕیاردراوە کە لەمەودا پشکنینی دەرمان لە دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە کوردستان KMCA لەسەرانسەری عێراق باوەڕپێکراو بێت.
لەمبارەیەوە د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوبەر و پزیشکی دەرمانساز و کیمیای و بایەلۆجی لە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان کردووە بۆ ئەم دەسکەوتە زانستییە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، کە ئەم تاقیگەیە بەرهەمی حەوت ساڵ کاری کابینەی حەوتەم و هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
باسنيوز
