سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن شكستێكی گه‌وره‌یه بۆ ئاكپارتی
ده‌میرتاش له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (Deutche Well)ی ئه‌ڵمانی، ئاماژه‌ی بەوە داوه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ژێر مه‌رجی دادپه‌روه‌ریدا ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر دڵخۆشكه‌ر بووه بۆ ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌و ده‌ڵێ "هه‌ڵبژاردن له‌ژێر مه‌رجی دادپه‌روه‌ریدا ئه‌نجام نه‌دراوه، چونكه پارتی ده‌سه‌ڵات 95%ی میدیای له ده‌ست بوو، توانایەكی دارایی گه‌وره‌ی حكوومه‌تی له‌به‌ر ده‌ستدا بووه، دژی هه‌موو به‌هایه‌كی یاسایی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی كردووه و هه‌زاران سیاسه‌توان و چالاكوان و رۆژنامه‌نووسیشی زیندانی كردووه، به‌تایبه‌ت هه‌ده‌په كه پاڵپه‌ستۆی زۆری له‌سه‌ر بوو و نه‌یانده‌هێشت پرۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات".
ئه‌و له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێ سه‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن له توركیا، رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌ده‌په‌ی تێدایه و نابێت ئه‌وه له بیر بكرێت، بۆیه سوپاسی هاوڕێكانی ده‌كات له هه‌ده‌په.
ده‌میرتاش ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كه‌مێك رۆڵی ئه‌وی تێدا بێت، دڵخۆشه پێی، به‌ڵام پێیوایه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌یە نه‌ك سه‌ركه‌وتنی ده‌میرتاش.
باسنيوز
