پرۆژەی قیڕتاوكردنی 10 گەڕەك و چەند شەقامێكی سۆران ڕاگەیەندرا
ئەندازیار ئەمیر فاخیر، سەرۆكی شارەوانییەكانی سۆران رايگەیاند، ژمارەیەك گەڕەك و شەقام لە سنوورەكەمان لە قۆناغی كۆتاییدان و تەنیا قیڕتاوكردن و كەمێك خزمەتگوزاراییان ماوە، بەڵام هەروەك ئاگادارن باران دەرفەتی پێ نەداین كە زووتر دەست بەم پڕۆژانە بكەین، بەڵام ئێستا بەڵێندەرەكانمان ئاگادار كردوونەتەوە كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رۆژی شەممە دەست دەكەین بە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان".
سەرۆكی شارەوانییەكانی سۆران، گوتیشی، پڕۆژەكانمان بریتین لە قیڕتاوكردنی (10) گەڕەك و بەشێك لە جووتسایدی دەرەوازە و چاككردنەوەوی سیانە بۆ گشت شەقامەكانی ناو شار، لەگەڵ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەكی دیكە کەلە چوارچیوەی خزمەت بە هاووڵاتیاندایە.
باسنيوز
