ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
- لە 9-4-1978 پەرلەمانی ئەورووپا لە بەرامبەر گرتن و شەهیدكردنی 300 گەنجی شاری سلێمانی نامەیەكی ناڕەازیی ئاراستەی رژێمی بەعسی عێراق كرد.
- لە 9-4-1986 رژێمی ڕووخاوی بەعسی عێراق، 6 هاووڵاتیی لە گۆڕەپانی گشتی لە بەرامبەر گرتووخانەی سلێمانی گوللەباران كرد.
- لە 9-4-1990 شاعیری كورد، شێخ ئەمین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی (بێوەی) كۆچی دوایی كرد. بیوەی یەکێک لە شاعیرانی ناسراوی کوردە کە بە شیوەزارەکانی سۆرانی و هەورامی شیعری هەیە.
- لە 9-4-1996 پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە بەشداریی 7 حیزب كوردستانی رێككەوتننامەیەكیان بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكانیان واژۆ كرد
- لە 9-4-2003 رژێمی بەعسی عێراق لەلایەن ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانییەوە كۆتایی پێهێنرا و لە گۆڕەپانی فیردەوسیش پەیكەری سەدام حوسێن تێكشكێنرا و بە فەرمی کۆتایی بە ڕێژیمی بەعس لە عێراق هات و بەم بۆنەوە هاووڵاتییانی کورد لە سەرجەم شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستان ئاهەنگیان گێڕا.
باسنيوز
