وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنەوە ڕوونکردنەوە دەدات
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، کە پێویستە لەکاتی هەلی کاردا دمەزراندن یان لە جیاتی دانان بە گرێبەست بۆ کارمەندانی خۆبەخش بکرێت.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی لەسەرە و کۆپییەکی نووسراوەکەش تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێویستە لەکاتی هەلی کاری دامەزراندن یان لە جیاتی دانانی گرێبەست دا، فەرمانبەرانی خۆبەخش ئەولەویەتیان پێ بدرێت.

هەر بە پێی ئەو نووسراوە ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی دڵسۆزیی و ڕۆڵی ئەو کارمەندانەی تەندروستی خۆبەخشانەیە کە خزمەتیان کردووە و پابەندی ڕێنماییەکان بوون.










باسنيوز
Top