روانگه‌ی سووریا: هێزێكی ناتۆ گه‌یشته رۆژهه‌ڵاتی فورات
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، ئه‌و دوو زرێپۆشه ئێواره‌ی رابردوو، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سمێڵكاوه چوونه‌ته كوبانێ.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له رێی ده‌روازه‌كانی نێوان سووریا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كاروانی سه‌ربازی به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ڕێكه‌وتوون.
روانگه‌كه ئاشكراشیكردووه، شه‌وی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌م، 100 بارهه‌ڵگر له سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه.
گوتیشی: كۆمه‌كی سه‌ربازی و لۆجستنی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێل و ئامێری سه‌ربازی گه‌وره گه‌یه‌ندراونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌شێك له‌و بارهه‌ڵگرانه روویان له كوبانێ و ده‌وروبه‌ری كردووه.
به‌شێكی دیكه‌یان روویان له گرتهمر و شه‌دادی له حه‌سه‌كه كردووه و به‌شی سێیه‌مش رووی له دێرزوور كردووه.
روانگه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، له رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، بارهه‌ڵگر و كاروانی سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده له رۆژهه‌ڵاتی فورات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، 60 بارهه‌ڵگر كه ئامێر و هامه‌ر و هاوكاری سه‌ربازیان گواستووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك تانكه‌ر، گه‌یشتوونه‌ته هه‌سه‌ده.
k24-
