هه‌سه‌ده: ئاماده‌ین دانووستان له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین
سه‌باره‌ت به دوو مه‌رجه‌كه‌یان، فه‌رمانداری گشتیی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، پێویسته توركیا له عه‌فرین بكشێشته‌وه و چیدیكه هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا نه‌كات.
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموكراتی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له شاری كوبانێ ئاهه‌نگێكی سازكرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، بێرنار كۆشنه‌ر ئاماده‌بوون.
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌و میانه‌یه‌دا گوتی: ئێمه ئاماده‌ین دانووستان له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وان نه‌بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و كار بۆ پێشخستنی ناوچه‌كانیان و پاراستنی خه‌ڵك له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ن.
k24-
