ئاكره‌یی: شاندێکی بەغدا لە ھەرێمه.. كۆمارى ئیسلامى ھەوڵدەدات مەرزە نافەرییەکانی بکات بە نێودەوڵەتی
عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەڕمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەکی زۆره كۆمارى ئیسلامى ئێران ھەوڵدەدات مەرزە نافەرییەکانی نێوان ھەرێمى كوردستان و ئێران بکات بە نێودەوڵەتی، حکوومەتی عێراقیش چەندین جار سەردانی ئەو مەرزانەی كردووه.
ئاكره‌یی گوتیشی: "ئه‌و مه‌رزانه‌ى كه ده‌كرێن به فه‌رمیى بریتین له مەرزەکانی سەیران بەن، کێلێ، شێخ سیلێ و شوشمێ، ئاكرەیی راشیده‌گه‌یه‌نێت، لە ئێستادا شاندێکی بەغدا لە ھەرێمى كوردستانه، به‌ڵام تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی نەداوە بۆ به فه‌رمیى ناساندنى ئه‌و مه‌رزانه، ناوبراو ئه‌مه‌ش بە بیانووی نەبوونی مەرجی پێویست لەو مەرزانە ده‌گه‌رێنێته‌وه.
عەبدوڵا ئاکرەیی ئاماژه به مه‌رجه‌كانى حكوومه‌تى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، پێویستە ئه‌و مه‌رزانه ئیدارەی بۆ دابنرێت، کارەبای بۆ رابکێشرێت، هه‌روه‌ها جادەی بۆ قیرتاوبکرێت، ھەرکاتێکیش مەرجەکان جێبه‌جێ كرا ره‌زامه‌ندى ده‌ده‌ن، بۆیه حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش رەزامەندی داوە کە سەرجەم مەرجەکان جێبەجێ دەکات و چاوەرێی رەزامەندی حکوومەتی عێراقە.
kdp-
