زاخۆ.. ڕاستیی ڕووداوەکەی پردی دەلال ئاشکرا دەکرێت

زاخۆ.. ڕاستیی ڕووداوەکەی پردی دەلال ئاشکرا دەکرێت
دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 7/4/2019، لە سەنتەری شاری زاخۆ دوو گەنجی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ناوی خۆشەویستەکەیان لەسەر پردی دەلال نووسی، بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری زاخۆ هاتە سەر هێڵ و هەردوو گەنجەکە دەستگیر کران.

محەمە حەسەن، بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری زاخۆ ڕايگەیاند: "دوێنی دوو گەنجی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان سروشتی جوانی پردی دەلالیان لە زاخۆ تێکدا و ناوی خۆشەویستەکەیان لەسەر دیواری پردەکە نووسی بوو".

گوتیشی: "بۆ پاراستنی جوانیی پردی دەلال ئەو دوو گەنجە دەستگیر کران و ناچارکران ناوەکە لەسەر پردەکە بسڕنەوە".

لەلایەکی دیکەشەوە، هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک گوتی: "ئەو دوو گەنجە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان دەستگیر کران و چونکە دوو گەنجەکە سەرپێچییان کردووە و لەوباوەڕەداین سزاکەیان قورس نابێت، لەبەر ئەوەی هەموو نووسینەکانیان لەسەر دیواری پردی دەلال سڕیوەتەوە".













باسنيوز
Top