مەسروور بارزانی: نابێت گەلی کوردستان بکرێتە قوربانیی ئەجێندای حزبی
لەدیدارێکدا داو پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان تاوتوێ کرا.
لەو دیدارەدا مەسروور بارزانی ئاماژەی بە پێویستیی یەکڕیزیی گەلی کوردستان و بایەخدان بە بەرژەوەندیی گشتی دا و ڕای گەیاند، گەلی کوردستان شایستەی خزمەتکردنی زیاترە و نابێت بکرێتە قوربانیی ئەجێندای حزبیەوە.
هەر لەم سۆنگەوە تیشکی خستە سەر گفتوگوکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەپێناو دابینکردنی داخوازی و داواکاریی هاووڵاتییانەوە، پەلە لە هەنگاوەکان بکرێت.
لەبەرامبەردا رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رۆڵی سەرۆک بارزانی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان بە کاریگەر و پێویست زانی و جەختی لە تەبایی و یەکڕیزی لە پێناو بەھێزبوونی زیاتری ھەرێمی کوردستان کردەوە و ھەروەھا ئاواتی سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی لە ئەرکی نوێیدا خواست و پاڵپشتی حزبەکەشی لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانی و گشتییەکاندا راگەیاند.
باسنیوز
