د. ناسر ھەركی: ئەم ھەفتەیە دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەدرێت
د. ناسر ھەركی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێدەكەنەوە و چاوەڕێ دەكرێت لەو كۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر تەواوكردنی ئەو سێ وەزارەتە بدرێت كە لە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق ماون، چونكە جۆرێك لە رێككەوتن لە نێوان لایەنەكاندا ھەیە لەسەر دیاریكردنی كاندید بۆ ئەو پۆستانە".
ھەركی گوتیشی، شیعەكان لێكنزیكبوونەوەی باشیان ھەیە لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و سوننەكانیش كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری دیاری كردووە، بەمەش تەنیا وەزارەتی داد دەمێنێت و لە ئێستادا یەكێتی و پارتییش رێك كەوتوون و ئەویش بە ئاسانی یەكلا دەكرێتەوە و كێشە نابێت، بۆیە ئەم ھەفتەیە كابینەی حكوومەتی عێراق تەواو دەكرێت.
kdp-
