"ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەت خێراتر دەکات"

بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی کۆتایی ھاتووە و ئەو ڕێککەوتنەش دەبێتە ھەنگاوێک بۆ خێراکردنی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و لە بەرژوەندیی گشتی و خەڵکی کوردستاندایە، چونکە ئێستا ھیچ بەربەستێک لەبەردەم پێکھێنانی حکوومەتدا نەماوە.



بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان خێراتر بکرێت، چونکە ئێستا ھیچ بەربەستێک لە بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێدا نەماوە و دەست بە پێکھێنانی دەکرێت."



بڵند ئیسماعیل گوتیشی: "ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پارتی و یەکێتی لە بەرژوەندیی خەڵکی کوردستان و گشتیدایە، چونکە خەڵکی کوردستان دەمێکە چاوەڕێی پێکھێنانی حکوومەتی تازە دەکەن، چونکە خەڵک متمانەی بە ئێمە داوە و چاوەرێی دەستکەوت لە ئێمە دەکەن، بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا دەست بە پێکھێنانی حکوومەت دەکرێت."



ئیسماعیل باسی لەوەش کرد: "پێشتر ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی ئیمزا کراوە و ئەم ھەفتەیە کۆبوونەوەیەکی دیکەش لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا دەکرێت."



محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان پارتی و یەکێتی کراوە زۆر باش و ئیجابییە، چونکە یەکێتی و پارتی دوو ھێزی کاریگەری سەر ساحەی کوردستانن، بۆیە پێویستە ھاوکار بن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و ئەگەر ئەو دوو ھێزە یەک بن خەڵکی کوردستان زۆر پێی دڵخۆش دەبن و دژی یەکنەگرتنی ئەو دوو ھێزەن."

محەمەد وەتمان ڕوونیشی کردەوە: "ئێمەش ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتیمان پەسەند کردووە و پشتیوانیشی لێ دەکەین، چونکە ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژوەندیی گشتی و خەڵکی کوردستاندای
kdp-
Top