"ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەت خێراتر دەکات"
بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان خێراتر بکرێت، چونکە ئێستا ھیچ بەربەستێک لە بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێدا نەماوە و دەست بە پێکھێنانی دەکرێت."
بڵند ئیسماعیل گوتیشی: "ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پارتی و یەکێتی لە بەرژوەندیی خەڵکی کوردستان و گشتیدایە، چونکە خەڵکی کوردستان دەمێکە چاوەڕێی پێکھێنانی حکوومەتی تازە دەکەن، چونکە خەڵک متمانەی بە ئێمە داوە و چاوەرێی دەستکەوت لە ئێمە دەکەن، بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا دەست بە پێکھێنانی حکوومەت دەکرێت."
ئیسماعیل باسی لەوەش کرد: "پێشتر ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی ئیمزا کراوە و ئەم ھەفتەیە کۆبوونەوەیەکی دیکەش لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا دەکرێت."
محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان پارتی و یەکێتی کراوە زۆر باش و ئیجابییە، چونکە یەکێتی و پارتی دوو ھێزی کاریگەری سەر ساحەی کوردستانن، بۆیە پێویستە ھاوکار بن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و ئەگەر ئەو دوو ھێزە یەک بن خەڵکی کوردستان زۆر پێی دڵخۆش دەبن و دژی یەکنەگرتنی ئەو دوو ھێزەن."
محەمەد وەتمان ڕوونیشی کردەوە: "ئێمەش ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتیمان پەسەند کردووە و پشتیوانیشی لێ دەکەین، چونکە ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژوەندیی گشتی و خەڵکی کوردستاندای
kdp-
